لە یادمە ، کە مناڵ بووم ،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ بووم :
گڵم دەخوارد ،
قوڕم دە جوی ،
تۆش زله یەکت لێ دەدام ،
هەمووت پێ تووڕ فڕێ دەدام .
ئەی دایە گیان !
ئێستا گەورەم و مناڵ نیم ،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ نیم ،
کە چی ئە گەر ئەمجارەشیان
ڕێم بکەوێتەوە بێرکۆت
لێشم بدەی ،
لێشم حەرام کەی شیری خۆت ،
من بە تە شیە کەی مناڵی دەڕێسمەوە :
دار ، بەرد ، قوڕ ...
چیم بێتە ڕێ دەیلێسمەوە !
پە شێو
:: بازدید از این مطلب : 478
|
امتیاز مطلب : 5
|
تعداد امتیازدهندگان : 1
|
مجموع امتیاز : 1